عێراق

مەھدی موھەندیس رەخنە لە ئەمریکا دەگرێت


جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رەخنە لە ئەمریکا دەگرێت. 

مەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکردوە ئەمریکا شێلگیرانە پێداگری دەکات لەسەر تاکە کەسێک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران.

موھەندیس وتوشیەتی بابەتی ھەڵبژاردنەوەی حەیدەر عەبادی بۆ خوڵێکی تری سەرۆکایەتیی حکومەت بەندە بە بڕیاری قەوارە سیاسیەکانەوە. 

جەختیشی کردۆتەوە لەوەی حەشدی شەعبی لە دەرەوەی گەمە سیاسیەکەدایە و رێگە نادەین لە بابەتە سیاسیەکاندا تێوە بگلێت. 

جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشکردوە پێداگریی ئەمریکا لەسەر کەسێکی دیاریکراو بۆ ئەو پۆستە جێی سەرسوڕمانە و ئەو پێداگری و ھەڕەشانەی ئەمریکا بەجۆرێکە تەنانەت لەکاتی داگیرکردنی عیراقیشدا بەو شێوەیە نەبووە.



2 مانگ پێشتر - Sep 9 2018 10:55AM
Print Friendly and PDF
زیاتر