راپۆرت

لەسەر ئەرکی قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی رێگای وەڵزێ لە باڵەکایەتی جێبەجێ دەکرێت


راپۆرت: ئیسماعیل عوسمان

دوای سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ سنوری باڵەکایەتی و لەسەر داوای ھاووڵاتیانی ناوچەکە، بریاردرا لەسەر ئەرکی خۆی پڕۆژەی رێگای "وەڵزێ - کانی بەست" لەسنوری ناحیەی قەسرێ جێ بەجێ بکرێت.

چاک کردن و فراوانکردنی ئەو رێگەیە لەکاتێکدا کە ٢٧ ساڵە ھاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە  داوای چاککردنی ئەو رێگایە دەکەن کە درێژیەکەی تەنھا ٤ کیلۆمەترە.

لای خۆشیانەوە ھاووڵاتیانی ناوچەکە سوپاسی قوباد تالەبانیان کردو رایانگەیاند، ئەم پڕۆژەیە یارمەتیدەرێکی زۆر باش دەبێت بۆ بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵی لە ناوچەکە، ئەمە جگە لەوەی فاکتەرێکی گرنگیش دەبێت بۆ زیاتر بەھێزکردنی کەرتی گەشتیاری لە ناوچەکەدا. 




2 مانگ پێشتر - Sep 8 2018 10:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر