عێراق

ھاوپەیمانی سائیرون و فەتح داوا لە عەبادی دەست لە کاربکێشێتەوە


ھاوپەیمانی سائیرون و فەتح داوا لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەی حکومەتەکەی دەکەن دەستلەکاربکشێنەوە.

لەسەروبەندی رووداوەکانی پارێزگای بەسرە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی سائیرون لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا داوایان لە حەیدەر عەبادی و ئەندامانی کابینەی حکومەتەکەی کرد، داوای لێبوردن لە گەلی عێراق بکەن و بەزووترین کات دەست لەپۆستەکانیان بکشێننەوە.

حەسەن عاقولی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ھاوپەیمانی سائیرون بەناوی ھاوپەیمانێتییەکەوە داوای پێکھێنانی کابینەیەکی بەھێزی حکومەتی کرد، کە داواکارییەکانی گەلی عێراق جێبەجێ بکات.

لەلایەکی تریشەوەو بە ھەمان شێوە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح کابینەکەی عەبادییان بە شکستخواردو وەسفکردو بەپێویستیانزانی داواکارییەکانی دانیشتوانی بەسرە بەزووترین کات جێبەجێ بکرێن و سەرۆک وەزیران دەست لەپۆستەکەی بکێشێتەوە.



2 مانگ پێشتر - Sep 8 2018 7:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر