عێراق

سەدر ٤٥ رۆژ مۆڵەت دەداتە حکومەت


موقتەدا سەدڕ، رابەری ڕەوتی سەدڕ ھەشت خاڵ بۆ چارەسەری ئاڵۆزییەکانی پارێزگای بەسرە دەخاتەروو.

سەدر لە راگەیەنراوێکدا داوای کردووە لە ماوەی تەنھا ٤٥ رۆژدا حکومەت تەواوی داواکارییەکانی خەڵکی پارێزگای بەسڕە جێبەجێ بکات و ھەموو ئەو کەسانەشی تێوەگلاون بە گەندەڵی و کەمتەرخەمی، ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

داواشیکردووە: لیژنەیەکی دەستپاکی پێکبھێنرێت بۆ سەرپەریشتیکردن و بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی بەسڕە، ھەموو لێپرسراوەکانی رابردووش کە تۆمەتی گەندەڵییان لەسەرە دەستبەجێ لەکارەکانیان دووربخرێنەوە.

ھاوکات داواشی لە خۆپیشاندەران کردووە ئەم مانگە خۆپیشاندانەکان دوابخەن بۆ ئەوەی بەڵێن و پڕۆژەکان دەربکەون.



هەفتە پێشتر - Sep 8 2018 3:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر