عێراق

ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی رەوشی بەسڕە لە کۆبوونەوەدایە


وەک بڕیاربوو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پرسی کێشەکانی بەسڕەوە دەستیپێکرد.

بەپێی زانیارییەکان، محەمەد عەلی ئەلزینی بەتەمەنترین سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێکردنی دانیشتنەکەی راگەیاند و ھەریەک لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ و چەند وەزیرێکی تری پەیوەندیدا ئامادەی دانیشتنەکەن.

لە وتەیەکدا حەیدەر عەبادی رایگەیاند: پێویستە لایەنی سیاسی لە لایەنەکانی خزمەتگوزاری و ئەمنی داببڕێنرێن و وێرانبوونی بەسرە پەیوەندی بە وێرانبوونی سیاسییەوە ھەیە لە وڵاتدا.

لەبەشێکی تردا عەبادی وتیشی: بە بڕیارەکانی حکومەت و جێبەجێکردنی بودجە، رەزامەندییان دەربڕیوە کە پارێزگای بەسرە لە ھەندێک بڕگەی بودجەدا دەربھێنن، ھۆکاری ھەڵکشانی قەیرانەکانیش بۆشایی سیاسییە، بۆیە ھێزە ئەمنییەکانیش فەرمانیان پێیە دامەزراوە و بارەگا گشتییەکان بپارێزن و کاولکاری راگرن و بەرگری لە خۆشیان بکەن.

ھەر بەپێی زانیارییەکانی دەستکەوتوون، زیاتر لە ١٦٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی دانیشتنەکەن.



هەفتە پێشتر - Sep 8 2018 2:07PM
Print Friendly and PDF
زیاتر