ئابوری

ترامپ ھەڕەشەی زیادکردنی باجی گومرگ لەسەر کاڵای چینیدا دەکات


لە پەرەسەندنێکی نوێدا سەبارەت بە ناکۆکییە بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، ئەمریکا ھەڕەشەی سەپاندنی گومرگی زیاتر بەبڕی ٢٦٧ ملیار دۆلار بەسەر چیندا دەکات. 

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەناو فڕۆکەی سەرۆکایەتی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:  گوژمەیەکی تری زیادکردنی  گومرگ لەسەر کاڵای ھاوردەی چین بەبڕی ٢٦٧ ملیار دۆلار  ئامادەیە، ئەگەر ئەو وڵاتە سوور بێت لەسەر سیاسەتە ئابووریەکانی بەرامبەر ئەمریکا. 

پێشتریش ترامپ گوژمەیەکی تر گومرگی بەبڕی ٢٠٠ ملیار دۆلار بەسەر کاڵای ھاوردەی چیندا سەپاندبوو، بە جێبەجێکردنی ھەردوو گوژمەکەش، بەشێوەیەکی کرداری گومرگ لەسەر سەرجەم کاڵا چینیەکان زیاد دەکرێت.



2 هەفتە پێشتر - Sep 8 2018 10:07AM
Print Friendly and PDF
زیاتر