هەمەڕەنگ

تەکنەلۆجیا بۆ ناسینەوەی قوربانیانی ١١ی سێپتەرمبەر بەکاردەھێنرێت


پسپۆڕانی پزیشکی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بۆ ناسینەوەی قوربانیانی رووداوەی ١١ی سێپتەمبەر بەکاردەھێنن.

پسپۆڕانی پزیشکی لە نیویۆرک ڕایانگەیاند: تەکنەلۆژیایەکی نوێ بەکاردەھێنن بۆ شیکردنەوەی ترشەڵۆکی ئەتۆمی کە دەبێتە ھۆی دەستنیشانکردن و ناسینەوەی ژمارەیەکی زیاتر لە قوربانیانی پەلامارە تیرۆریستیەکەی ١١ سێپتێمبەر کە کرایە سەر ھەردوو تاوەری بازرگانی جیھانی لە نیویۆرک. 

لەو پەلامارەدا کە لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی مەدەنیەوە ئەنجامدرا ٢ ھەزار و ٧٥٣  کەس بوونە قوربانی، بەڵام تاکو ئێستاش ناسنامەی زیاد لە ھەزار کەسیان نەناسراونەتەوە.

پسپۆڕان لە ڕێگەی ئەو تەکنۆلۆژیا نوێیەوە توانییان ناسنامەی سکۆت مایکل جۆنسن بناسنەوە کە لە کاتی ڕووداوەکەدا فەرمانبەرێکی دارایی بوو و لە نھۆمی ٨٩ تاوەری باشوور بووە.

نووسینگەی پزیشکیی تاوان، بڕیاری داوە ئێسک و پروسکی سەرجەم  قوربانیان ھەڵبگرێت و بیانپارێزێت و پێشبینی ئەوەی کرد کە زاناکان لە ساڵانی داھاتوودا بتوانن ناسنامەی سەرجەم قوربانیەکان ئاشکرا بکەن. 




2 هەفتە پێشتر - Sep 8 2018 9:03AM
Print Friendly and PDF
زیاتر