هەمەڕەنگ

کێشانی تابلۆ بە پاسکیل و ئامێری GPS


پاسکیلسوار و ھونەرمەندێکی وڵاتی کەنەدا، بە لێخوڕینی پاسکیل و دەستنیشانکردنی رێرەوی ریگاکەی لەسەر ئامێری GPS چەندین تابلۆ دەکێشێت.

ستێفێن لوند، پاسکیلسوار و ھونەرمەندی کەنەدی، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بڕیار دەدات وەرزش و ھونەر ئاوێتەی یەکتری بکات و لەو رێگەیەوە مەشقەکانی خۆی بکات و چەند تابلۆیەکی سەرنجڕاکێشیش بکێشێت.

لوند بۆ کێشانی یەک تابلۆ، سەدان میل بە پاسکیل دەبڕێت و دوای دەستنیشانکردنی رێڕەوەکەی، لە ئامێری GPS کەیەوە تابلۆیەک بە ھیڵی سوور دەنەخشێنێت، لەوبارەیەوە لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری ھەفتانەی پاسکیلسواری رایگەیاند: لەدوای ئەمەوە، پاسکیلەکەم چیتر پاسکیل نییە، بەڵکو وەکو فڵچەی نیگارکێشان دەردەکەوێت، تەواوی شارەکەش وەک تەختی تابلۆکەمە.


2 هەفتە پێشتر - Sep 7 2018 11:45AM
Print Friendly and PDF
زیاتر