ئابوری

زۆربەی کۆمپانیا ئەڵمانیەکان لە ئێران کشاونەتەوە


نیگەرانی لە ئەگەری سزادانیان لەلایەن ئەمریکاوە، زۆربەی کۆمپانیا ئەڵمانیەکانی ناچار کردووە لە ئێران بکشێنەوە و ئەو کۆمپانیایانەش کە تائێستا لەو وڵاتە ماونەتەوە چارەنووسێکی نادیار چاوەڕێیان دەکات. 

دوای ئیمزاکردنی رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئیران، زۆرێک لە کۆمپانیا ئەڵمانیەکان چالاکیە ئابووریەکانیان لەو وڵاتە دەستپێکردەوە. بەگوێرەی راپۆرتێکی تۆڕی میدیایی (DW) ی ئەڵمانی ٢/٣ ئەو کۆمپانیایانە ئێرانیان بەجێھێشتووە. 

بەشێک لەو کۆمپانیایانە لەکەرتی پیشەسازی و ئاو و کارەبا و ژیرخانی ئەو وڵاتەدا کاریان کردووە و کشانەوەیان کاریگەریی نەرێنیی لەسەر کێشەکانی ئەو وڵاتە دەبێت. 

ئەمریکا لە مانگی نیسانی رابردووەوە لە رێککەوتنە ئەتۆمیەکە کشایەوە و بەشێک لە سزاکانی سەر ئێرانیشی گەڕاندەوە، بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمدا  گوژمەی دووەمی ئەو سزایانە دەستپێبکاتەوە. 

ئەمریکا ھەرەشەی  سەپاندنی سزای بەسەر ئەو کۆمپانیایانەشدا کردووە کە لەدوای ئەو وادەیەوە درێژە دەدەن بە ھاریکاریەکانیان لەگەڵ ئێراندا. 



2 مانگ پێشتر - Sep 7 2018 10:17AM
Print Friendly and PDF
زیاتر