راپۆرت

خۆپیشاندانەکانی بەسرە بەرفراوان دەبن


خۆپیشاندانەکانی پارێزگای بەسرە بەرفراوان دەبن و خۆپیشاندەران بارەگای چەند حزبێکی سیاسی دەسووتێنن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندووە: خۆپیشاندەران بارەگاکانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، رەوتی حیکمە، عەسائیبی ئەھلی حەق، بارەگای رێکخراوی بەدر، حزبی فەزیلە و میوانخانەی پارێزگاریان سوتاندووە.

سەرچاوەیەکیش لە نەخۆشخانەی سەدر لە پارێزگای بەسرە رایگەیاندووە: زیاتر لە ٤٠ برینداری شکاوی و حاڵەتەکانی ھەناسە توندییان بەھۆی غازی فرمێسکرێژەوە تۆمارکردووە.

ھەروەھا نێردراوی کوردسات نیوز رایگەیاند: سەرەرای فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان، بەڵام ژمارەیەکی کەم لە ھێزە ئەمنییەکان لە شەقامەکاندان.


هەفتە پێشتر - Sep 6 2018 9:42PM
Print Friendly and PDF
زیاتر