وەرزش

زیدان راھێنەرەکەی یانەی ریاڵ مەدرید ئاگادار دەکاتەوە


 زینەدین زیدان راھێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید, جێنیشینەکەی خۆی واتە جولیان لۆپتیگی راھێنەری ئێستای مێرەنگی ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە پێویستە سەرجەم نازناوەکان لەگەڵ یانەکەی بباتەوە، چونکە ئەوە داواکاری ھاندەرانی یانەکەیە. 

زیزۆ دەشڵێت: ئەرکی لۆپتیگی ئاڵۆزە کە فشارێکی زۆری لەسەرە ئەمەش بەھۆی ھەمیشە داواکردنی بردنەوە لە یارییەکاندا، پێویستە ئەو لەسەر ئەو فەلسەفەیەی پێشووی بەردەوام بێت کە پێی گەیشتنە بردنەوەی ٣ نازناوی لەسەر یەکی ئەوروپا .

زیدان لە درێژەی قسەکانیدا کە رۆژنامەی ئاس بڵاویکردۆتەوە دەڵێت: کاتێک راھێنەری ریاڵ بووم لەسەرمان بوو کە ھەموشتێک ببەینەوە، پارێزگاری لە ئاستی یاریکردنمان بکەین کە ئەوە فەلسەفەی ئەوان بووە. 

ناوبراو نھێنی سەرکەوتنیشیان باس دەکات و رایدەگەیەنێت مامەڵە و کارکردنی لەگەڵ یاریزانەکان زۆر باش بووە و ھەمیشە ھەوڵیداوە ئارام بگرێت، کە پێشتر وەک یاریزان ئەو ناڕەزاییەی ھەبووە و دواتریش کە بووە بەراھێنەر ھەستی بەوە کردووە کە پێویستە ئەم جۆرە رێچکەیە بگرێتە بەر. 

لەبارەی بردنەوەی ٣ نازناوەکەشەوە زیزۆ وتی: ئەو سیانەیە نایاب بوون، ئەمەش ھەریەکەیان بە ھۆکاری جیاواز، یەکەمیان نایاب بوو وەک یەکەم راھێنەر کە ئەوەی بەدەستھێنا، دووەمیان ئەو ئاستە بەرزەی کە بەرامبەر بە یۆڤانتۆس نیشانماندا، سێیەمیشیان وەک راھێنەر توانیم نازناو لەگەڵ ریاڵ بەدەست بھێنم کە پێشتریش وەک یاریزان ئەوە ئەنجامەم ھەبووە.



هەفتە پێشتر - Sep 6 2018 2:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر