ئابوری

داھاتی ھەناردەی ئێران لە پێنج مانگدا ١٩ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە


داھاتی ھەناردەی ئێران زیادیکردووە و لەماوەی پێنج مانگدا، ١٩ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە. 

حەمید رەزا ساڵحی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ھەناردەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئێران رایگەیاند:  لە ماوەی نێوان ٢١ی ئازاری رابردوو تاوەکو ٢٢ی ئاب، ٤٣ ملیۆن تۆن کەلوپەل و پێداویستی، بۆ وڵاتانی چین و ئیمارات و عێراق و ئەفغانستان و ھندستان ھەناردەکراون. 

ساڵحی راشیگەیاند: ھەناردەکانیان بە رێژەی زیاتر ١٣% بەرزبووەتەوە و داھاتەکەی گەیشتووەتە ١٩ ملیار و ٣١٨ ملیۆن دۆلار. 

وتیشی: ئەو داھاتەی بڵاوکراوەتەوە داھاتی ھەناردەی نەوتی لەگەڵدا نییە و تەنھا داھاتی ھەناردەی کەلوپەلەکانە.




2 هەفتە پێشتر - Sep 5 2018 4:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر