راپۆرت

د. جەمال ئەحمەد رەشیدپزیشکی پسپۆڕی منداڵان لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد


 بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لەئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد و بڕیارە بە زوترین کات تەرمەکەی لە ڕیگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە بھێنرێتەوە، لە شاری سلێمانی بەخاک بسپێردرێت و لەوبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی  پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکات. ھاوکات وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، دکتۆر جەمال یەکێک بووە لە پزیشکە ھەرە سەرکەوتووەکان و دڵسۆز و ماندونەناس و بە ئەزموون بووە و پیشەکەی خستۆتە سەرو ھەموو بەرژەوەندییەکانی. 
 



هەفتە پێشتر - Sep 4 2018 10:57PM
Print Friendly and PDF
زیاتر