وەرزش

ئەنتوا گریزمان دەبێتە براوەی باڵان دۆری ئەم ساڵ؟


لەدوای ئاشکرا کردنی ناوی سێ یاریزان وەک کۆتا پاڵێوراو بۆ براوەی خەلاتی زەبیستی ٢٠١٨، لە دوێنی ئێوارەوە میدیاکانی فەرەنسا کردوویانە بە زەوجەێکی گەورەو ڕەخنەی تونت ئاراستەی فیفا دەکەن بەوەی ئەنتوا گریزمان دەبوایە لەسێ باشترینەکە بوایە بۆ براوەی زەبێست....

فیفا دەی ئەوێت تۆڵەی جیابونەوەی باڵان دۆر لە فیفا بە یاریزانە فەرەنسیەکان بەکاتەوە ، کاتێک باڵان دۆر لەگەڵ فیفا چەند ساڵێک یەکی گرد، بۆ پێدانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ گۆفارە فەرەنسیەکە کە فرانس فتبۆڵە تەواو بچوک بویەوە لە ناو فیفا و، فیفا باڵادەست بوو لە پێدانی باشترین خەڵاتی ساڵ، ئەم یاسایە وای کرد ئەندرێس ئینستا لە ساڵی ٢٠١٠ دا بێ بەش بێت لە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان.

فیفا ئێستەی ئیشی خۆی کرد و ھەمان ئەو سێ یاریزانەی ھەڵبژارد کە ھەڵبژدرابون بۆ باشترین یاریزانی ئەوروپا.    
ئەو سێ یاریزانەی کە ماونەتەوە ڕۆناڵدۆ ومۆدریچ قسەی زۆر ھەڵناگرن چونکە لە دوو گەورەترین پاڵەوانێتی ساڵی ڕابردوو باشترین بوون، بەڵام یاریزانی شایستەتر ھەبوو لە سەڵاح کە لەویابێت، وەک ئەنتوا گریزمان  یاخود مێسی.

لە جیھاندا ئەوەی گرنگی زۆری ھەبێت خەڵاتی تۆپی ئاڵتونیە (بەداخەوە ماوەیەک لەگەڵ فیفا بوو)، چونکە ڕۆژنامەنوسان بەوپەڕی وردەکاریەوە دەنگ دەدەن وئەوان ھەموو شتێک دیاری دەکەن، بۆیە چاوەڕێی تۆپی ئاڵتونی بکەن ئەو گرنگە، خەڵاتەکەی فیفا قورسایی ئەوتۆی نیە و ئێمەی ڕۆژنامە نوس لە باڵان دۆر بەشدارین و ئەنتوا گریزمان دەبێتە براوەی باڵان دۆر نەک لەبەرئەوەی گلیزمان فەرەنسیە و گۆفارەکەش فەرەنسیە ، لەبەرئەوەی فەرەنسا بوەتە پاڵەوانی مۆندیال و ئەنتوا گریزمان ڕۆڵی گرنگی گێراوە بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

 مۆندیالی ٢٠٠٦ تان بیر دەھێنمەوە ھەمووان دەیان وت ڕۆناڵدینۆ دەبێتە براوەی باڵان دۆر ، بەڵام لەبەرئەوەی ئیتالیا مۆندیالی بردوە کانافارۆ کرایە براوەی باڵان دۆر.

ڕەنگە ھێشتا کەسانێک ھەبن تێنەگەن لە نوسینەکەم بۆن؟ بڵێن خۆ ٢٠١٠ ئیسپانیا براوەی مۆندیال بوو بەلام لەبری ئینستا مێسی کرایە پاڵەوانی باڵان دۆر ؟ وەڵامەکەی ئاشکرایە ئەوکاتەی لە چانسی میسی بڵان دۆر لەگەڵ فیفا یەکی گرتبوو بوو بە باڵان دۆری فیفا ، بەڵام ئێستە باڵان دۆر سەربەخۆی وەرگرتەوەتەوە و کشاوەتەوە لە فیفا و ئەوسەردەمەی کانافارۆش وەک ئێستەیەی ئەنتوا گریزمان دەبێت.

دارەوان حاجی حامید پاریس ٠٤ / ٠٩ / ٢٠١٩


2 مانگ پێشتر - Sep 4 2018 8:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر