وەرزش

سادیۆ مانی باشترینی پریمەرلیگە


سادیۆ مانی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ بە باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بۆ مانگی یەمەمی خولەکە واتە مانگی ئاب دیاری کرا.

کە ئەویاریزانە لەلایەن دەستەی یاریزانە پیشەگەرەکانەوە ھەڵبژێردراوە و زۆرترین دەنگی کۆکردۆتەوە. 

ئەو ھێرشبەرە سەنیگالییە لەم مانگەدا کە ھاوکاتە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی پریمەرلیگ توانی رۆڵێکی باش بگێرێت و یارییەکی باش ئەنجام بدات. 

جیا لەوەش مانی لە ٤ یاری رابردووی ئەم مانگەدا ٣ گۆڵی تۆمار کردووە. 

ھەربۆیە لە کێبرکێی رکابەرەکانیدا مانی توانیویەتی لە سەدا ٥٨ ی دەنگەکان بۆخۆی بەدەست بھێنێت و وەک باشترین یاریزانی ئەم مانگە دەستنیشان بکرێت. 

مانی توانیویەتی سەرکەوتن بەسەر ھەریەک لە یاریزانان سێرجیۆ ئەگوێرۆ و بینجامین میندی لە مانچستەر سیتی و نیل ئیریدچ لە کاردیف و بۆکاس مۆرا لە تۆتنھام و ھەروەھا رۆبیرتۆ پێرێرا لە واتفۆرد دا بھێنێت کە ئەوانی ھەر لەم مانگەدا ئاستێکی بەرزیان پێکشەش کردووە.



2 مانگ پێشتر - Sep 4 2018 10:28AM
Print Friendly and PDF
زیاتر