وەرزش

یۆڤانتۆس ھەوڵی گواستنەوەی مارسێلۆ دەدات


راپۆرتە ھەواڵییەکان باس لەوە دەکەن ئەگەری زۆرە لە مێرکاتۆی زستانەدا یانەی یۆڤانتۆس ھەوڵی گواستنەوەی مارسێلۆی بەرزیلی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بدات. 

ئەمە لەکاتێکدا یانەی یۆڤی لە مێرکاتۆی ھاوینەدا چەندین جار ھەوڵی ئەوەیدا کە مارسێلۆ بگوازێتەوە بەڵام یانەی شاھانە رەتیدەکردەوە دەستبەرداری بێت. 

رۆژنامەی توتو سپۆرتیش ئاشکرای کردووە کە ھەرچەندە ھەمیشە بۆند و ئۆفەرەکانی خانمە پیرەکە لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە لەبارەی ئەو یاریزانە رەتکراونەتەوە، بەڵام بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەکە خۆیان بەدەستەوە نادەن. 

ئەو سەرچاوەیە رونی کردۆتەوە کە لە مێرکاتۆی زستانەی داھاتودا جارێکیتر بیانکۆنێری دەست بە ھەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مارسێلۆ دەکاتەوە، ئەمەش لەپێناو زیاتر بەھێزکردنی پێکھاتەی تیپەکەی و بەتایبەتیش کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریکردنی لەپاڵ مارسێلۆ زۆر ئاسودەی دەکات و ھەماھەنگییەکی باشی ھەیە لە یاریکردنیان لەگەڵ یەکتریدا.



2 هەفتە پێشتر - Sep 4 2018 10:26AM
Print Friendly and PDF
زیاتر