ئابوری

ژاپۆن لە تشرینی یەکەمی داھاتووەوە نەوتی ئێران ناکڕێت


بەھۆی سزاکانی ئەمریکا، ژاپۆن ئامادەکاریی دەکات بۆ راگرتنی ھەناردەی نەوتی خاوی ئێران.

لێپرسراوانی ژاپۆن رایانگەیاند: بەھۆی ئەوەی نەیانتوانیوە ئەمریکا قایل بکەن بەوەی لە بەرامبەر کڕینی نەوتی ئێران لە سزاکان بیانبەخشن، ئامادەکاری دەکەن لە مانگی تشرینی یەکەمی داھاتووەوە ھاوردەکردنی نەوتی ئێران رابگرن. 

دەشڵێن: ئێستا تۆکیۆ ھەوڵدەدات لەنێو وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا، سەرچاوەیەکی تر بۆ جێگرتنەوەی ئێران بۆ کڕینی نەوت بدۆزێتەوە.

ژاپۆن لەساڵی رابردوودا، رۆژانە ١٧٢ ھەزار و ٢١٦ بەرمیل نەوتی ئێرانی کڕیوە، کە دەکاتە نزیکەی ٥ ملیۆن بەرمیل لە مانگێکدا.



2 مانگ پێشتر - Sep 3 2018 5:55PM
Print Friendly and PDF
زیاتر