وەرزش

فیفا لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترینی جیهانی بڵاوکردەوە


یەکێتیی تۆپی پێی جیهان (فیفا) لیستی کۆتایی یاریزانانی پاڵێوراوی خەڵاتی باشترینی جیهان The Best ی بڵاوکردەوە.

لە لیستی کۆتایی یاریزانە پاڵێوراوەکاندا، ٣ یاریزان ماونەتەوە، ئەوانیش کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی ئێستای یانەی یۆڤانتۆس، هەروەها محەمەد سەڵاحی میسڕی و یاریزانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و لۆکا مۆدریجی کرواتی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، کە لە چەند رۆژی رابردوودا خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای بردەوە.

لە هەڵبژاردنی باشترین راهێنەریش، هەریەك لە زینەدین زیندان راهێنەری پێشووی ریاڵ مەدرید و دیدیە دیشامپ راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و زلاتکو دالیتچی راهێنەری کرواتی رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەکەن.


2 مانگ پێشتر - Sep 3 2018 4:12PM
Print Friendly and PDF
زیاتر