وەرزش

راھێنەری بارسێلۆنا باس سەرکەوتنە گەورەکەیان دەکات


دوای سەرکەوتنە گەورەکەیان لەبەرامبەر یانەی ھویسکا ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راھێنەری بارسێلۆنا بەم شێوەیە باسی لە یاریەکە و ٨ گۆڵەکەیان کرد:

ڤالڤێردی: لەم یاریەدا زۆرترین ھێرشمان برد و زۆرترین ھەلمان بۆ ھەڵکەوت بۆیە زۆرترین گۆڵمان کرد.  

 ڤالڤێردی: ئێمە سەبرمان گرت، کەم کەم چوینە یاریەکەوە وامان لە یاریزانانی تیپی بەرامبەر کرد کە لە ناوچەی خۆیان بمێننەوە.  
 
ڤالڤێردی: ئێمە ھێرشی زۆرمان لەسەر نەبوو لەگەڵ ئەوەشدا تیپی بەرامبەر توانیان ٢ گۆڵمان لێبکەن کە ئەو دوو گۆڵەشیان لە ٢ ھەلدا کرد بۆیە دەبێت خوێندنەوە بۆ ئەوە بکەین و بۆ یاریەکانی تر باشتر ئامادە بین.  

 ڤالڤێردی: من زۆر خۆشحاڵم بەو بردنەوە گەورەیە، ئێستا لالیگا دەستی پێکرد، چونکە ئێمە چوینە پێشەنگی ریزبەندی.  

 ڤالڤێردی: ئێستا تەکنەلۆژیای ڤار ھاوسەنگی بۆ تۆپی پێ دروست کردووە . 

 ڤالڤێردی: ئەمشەو بەرامبەر بە ھۆیسکا کاری گەورەمان کرد چەندین ھەلمان دروست کرد، بۆیە ئەو ئەنجامە گەورەیەمان تۆمار کرد.  

 ڤالڤێردی : لەگەڵ جیرارد پیکی لەسەر مەسەلەی لێخورینی ئۆتۆمبیڵ بە بێ مۆڵەت قسەم کرد، دڵنیام کە ئەوە کار ناکاتە سەر ئاستی ئەو یاریزانە.  

 ڤالڤێردی: راکیتیچ یاریزانێکی گرنگە ئەو وەک یاریزانەکانی تر شایەنی ئەوەیە باشترین بێت و خەڵاتی تاکە کەسی وەربگرێت.  
 
ڤالڤێردی: یانەی ھۆیسکا لە ھێرشی ھەڵگەڕاوەدا زۆر باش بوون، ئەوان مەترسی زۆریشیان لەسەر دروست کردین، بەڵام بەو گۆڵانە وەڵاممان دانەوە. 

 ڤالڤێردی: یاریزانی زۆرمان ھەیە، بەڵام خۆ ناتوانین لە ١١ یاریزان زیاتر بخەینە نێو یاریگاوە، بۆیە دەتوانم بڵێم ھەموو یاریزانەکان یاری دەکەن، بەڵام یەکێک زۆر و یەکێک کەمتر.



2 هەفتە پێشتر - Sep 3 2018 10:26AM
Print Friendly and PDF
زیاتر