ئابوری

تورکیا باج لەسەر دراوی بیانی زیاد دەکات


بانکی ناوەندی تورکیا بۆ گەڕانەوەی بەھای دراوی نیشتمانی، باج لەسەر لیرە کەم دەکاتەوە و لەسەر دراوی بیانی زیاد دەکات. 

بانکی ناوەندیی تورکیا بڕیارێکی نوێی دەرکرد بۆ کەمکردنەوەی باج لەسەر لیرەی تورکی، کە لەناو بانکەکاندا دانراون، لەگەڵ زیادکردنی باجی سەر دراوی بیانی لەبانکەکاندا، ئەوەش وەک ھەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی ھێز بۆ لیرەی تورکی و بەرزکردنەوەی بەھاکەی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکیدا.

بەپێی بڕیارەکە، بۆ ماوەی شەش مانگ، باج لەسەر دراوی بیانی بەرێژەی ١٨% بۆ ٢٠% زیاد دەکرێت و دراوی لیرەش باجەکەی بەرێژەی ٥.١% کەم دەکرێتەوە.

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، لیرەی تورکیا نزیکەی ٤٠%ی بەھاکەی لەدەستداوە و ئاستی پێوانەیی ھەڵاوسانیش تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە ١٦%.
 



3 مانگ پێشتر - Sep 2 2018 9:03AM
Print Friendly and PDF
زیاتر