وەرزش

بۆرخا مایۆڕاڵ پەیوەندی بە یانەی لیڤانتیەوە کرد


لە دوا ساتی بازاری گواستنەوەی ھاوینە، یانەی ریاڵ مەدرید رۆشتنی بۆرخا مایۆراڵی ھێرشبەری یانەکەی بۆ ریزەکانی لیڤانتی راگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویانگردۆتەوە: لە دواساتی بازاری ھاوینە لەگەڵ یانەی لیڤانتی گەیشتوونەتە رێککەوتن و بۆرخا مایۆراڵ بە شێوەی خواستن و بۆ یەک وەرز پەیوەندی بە لیڤانتیەوە کردووە.

باسیان لەوەشکردووە: فرۆشتنی مایۆراڵ لەبەر گەرانەوەی ماریانۆ دیاز بووە و ھیوادارین مایۆرال ئەم وەرزە ئاستی بەرز پێشکەش بکات.

دوای رۆشتنیشی بۆ ریزەکانی لیڤانتی ئەو ھێرشبەرە بەسەرکەوتویی پشگنینەکانی ئەنجامدا و وەک یاریزانی نوێ بە میدیاکان ناسێندرا.

لە لێدوانێکیشدا مایۆراڵ رایگەیاند: دەمەوێت لەگەڵ لیڤانتی ئاستی بەرز پێشکەش بکەم ھاوکاری سەرکەوتنەکانیان بکەم، ھەموو ھەوڵێکدەدەم متمانەی راھێنەر و بەرپرسانی یانەکە بەدەست بھێنم.



3 مانگ پێشتر - Sep 1 2018 2:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر