هەمەڕەنگ

سوودەکانی بەکارھێنانی خوێ لەماڵدا


چەندین سەدەیە ڕشتنی خوێ بۆ زۆر مەبەست بەکاردێت لەماڵدا و بۆ کاری پاککردنەوە بەکاردێت، لەوانەش:

1- پاککەرەوەی پێیەکان: خوێ دەتوانێت پێیەکان پاک بکاتەوە و سکرەبی بکات و پێستەکەی جوان دەکات گەر مەساجی پێ بکەیت.
2- بۆ لابردنی پەڵەی جل: کاتێک شلەمەنییەک بە جلەکەتدا یان فەرشی ماڵەکەتدا دەڕژێت خوێ دەتوانێت ڕاستەوخۆ ھەڵیمژێت، دەتوانیت خوێیەکە بخەیتە سەر شوێنی پەڵەکە بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک و پاشان بیشۆیت.
3- بۆ لابردنی پەڵەی ئارەق: زۆربەی جل بەھۆی ئارەق کردنەوە ڕەنگەکەی تێک دەچێت، دەتوانیت چەند کەوچێک خوێ لەگەڵ کوپێک ئاو تێکەڵ بکەیت و پەڵەکەی پێ بشۆیت.
4- بۆ بریقەدارکردنی مس و زیو: دەتوانیت بە بەکارھێنانی خوێ پارچە زیو و مسەکانی ناو ماڵەکەت بریقەدار بکەیتەوە ئەویش بە تێکەڵ کردنی خوێیەکە لەگەڵ سرکە و پاکردنەوەی پارچەکان پێی.
5- پاکردنەوەی پەنجەرەی ماڵ و ئۆتۆمۆبیلەکان: ھەندێک پەڵە بە شووشەکانەوە گرانە لابردنی بۆیە چەند کەوچکێک خوێ لە تەشتێکی بچووک ئاوی گەرمدا تێکەڵ بکە و پەنجەرەکانی پێ پاک بکەرەوە.


3 هەفتە پێشتر - Sep 1 2018 2:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر