تەندروستی

ئوسترالیا، نرخی یەک پاکەت جگەرە دەبێتە ٢٠ دۆلار


حکومەتی ئوسترالیا ژیان بۆ جگەرە کێشەکان سەخت دەکات و باجی توتنی بۆ ١٢.٥٪ بەرز کردۆتەوە. لەو رێیەشەوە ئوسترالیا دەیەوێت ھاووڵاتیانی ھانبدات بۆ تەرککردنی جگەرە. 

لە ئوسترالیا جگەرە کێشەکان لە رۆژی شەممەوە دەبێت بۆ کڕینی یەک پاکەت جگەرە، نزیکەی ٢٠ دۆلاری ئەمریکی بدەن. 

گۆڤاری"ئیکۆمنۆمیست" لە بەدواداچوونێکی جیھاندا سەبارەت بە نرخی جگەرە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە لە ھیچ شوێنێکی دنیادا وەک ئوسترالیا نرخی جگەرە گران نییە. 

بەرپرسانی ئوسترالیا سەبارتە بە گرانکردنی نرخی جگەرە دەڵێن: ئەوان تەنھا کاریان بە پێشنیاری رێکخراوی جیھانی تەندروستی کردووە. بە جۆرێک ئەو رێکخراوە زیادکردنی باجی لە سەر توتن بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکان بۆ تەرککردنی جگەرە دەزانێت، بەتایبەت بۆ منداڵان. 



2 مانگ پێشتر - Aug 31 2018 2:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر