هەمەڕەنگ

٢١ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر روداوەکەی شازادە دیانا


شازادە دیانا ئەندامی خێزانی مەلیکی بەریتانیابوو، خێزانی یەکەمی شازادەی جێنشین چارلز بووە، لە ساڵی ١٩٦١ لەدایکبووەو لە ٣١ی ئابی١٩٩٧ لە فەرەنسا بە روداوی ئوتومبێل گیانی لەدەستدا.

شازادە دیانا لە ساڵی ١٩٨١ ھاوسەرگیری لەگەڵ شازادە چارلز کرد، دوو کوڕیان ھەبوو، بەڵام دوای بەھۆی ناکۆکیەکانیان و وەک میدیاکان لەو سدەردەمە بڵآویان کردەوە بە هۆی خیانەتکردن لە ساڵی ١٩٩٦ جیابونەوە.

دیانا بەھۆی کارە خێرخوازیەکانی و پشگیری رێخراوەکانی ھاوکاری منداڵان زیاتر لە ئەندامانی خێزانەکەی ناوبانگی ھەبوو، تەنانەت دوای جیابونەوەشی لە ھاوسەرەکەی لە ساڵی ١٩٩٦ کە شازادەی بەریتانیا بوو، ناوبانگی ھەر لە میدیاکاندا مابووەوە، لە دوای جیابونەوە خۆی تەرخان کردبوو بۆ دوو کوڕەکەی و کاری خێرخوازی بۆ ھاوکاری منداڵان بەتایبەت ئەوکات کە لە چەند ناوچەیەکی ئەفریقا بە ھۆی جەنگەوە دۆخی منداڵان خراپبوو.

لە ساڵی ١٩٩٧ شازادە دیانا پەیوەندی خۆشەویستی دانا لەگەڵ خۆشەویستە میسریەکەی بە ناوی (دودی فەیاد) دەستپێکرد کە دەرھێنەری فلیم بوو.

لە گەشتێکیاندا لە پاریس شازادەو خۆشەویستەکەی لە کاتێکدا لە ئوتومبێلەکەیاندا هەوڵیان دەدا خۆیان رزگاربکەن لە رۆژنامەنوسانی رۆژنامە پاپارازیەکانی ئەوکاتی ئەوروپا، لەناو تونێلێکدا توشی روداوی ھاتوچۆبوون و شازادە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، پاش چەند کاتژمێرێکیش خۆشەویستەکەی لە نەخۆشخانەی پاریس بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

ھەواڵی ئەو روداوە میدیاکانی جیھانی ھەژاند و باسوخواسێکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، پاشان لە وتارێکدا لە ٥-٩-١٩٩٧ شاژنی دووەمی بەریتانی ئیلیزابێس رایگەیاند کە "ئەو کەسانەی دیانا دەناسن ھەرگیز لەبیریان ناچێتەوە، ئەو کەسانەش کە نەیانبینیوەو لە دورەوە ناسیویانە ھەر بیریان ناچێتەوە بەھۆی کارە باشەکانی". پاشان لە ٦ی مانگ لە گۆرستانی پاشایەتی لە بەریتانیا بەخاک سپێردرا.



3 هەفتە پێشتر - Aug 31 2018 12:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر