وەرزش

لۆکا مۆدریج کۆتایی بەسەردەمی کریس و لیۆ ھێنا


لۆکا مۆدریجی کرواتی و یاریزانی ٢٢ ساڵەی ریاڵ مەدرید، دواجار لەو سێ یاریزانە ھەڵبژێردراوەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا UEFA، کە بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئەوروپا دیاریکردبوو، توانی ناز ناوەکە بۆخۆی دەستبەر بکات. 

جگە لە مۆدریج، محەمەد سەڵاح و کریستیانۆ رۆناڵدۆ، دوو ناوی تری ھەڵبژاردراوی خەلاتەکە بوون، بەڵام ئەوەی دواجار خەڵاتەکەی بردەوە لۆکا مۆدریج بوو.

مۆدریج، لە مۆدیالی ٢٠١٨ی رووسیادا لەگەڵ تیمەکەیدا یەکێک بوو لە ریزی ئەو یاریزانانەی لەو مۆندیالەدا ئاستێکی باڵای لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی پێشکەش کردو دواجار نازناوی باشترین یازیزانی مۆندیالەکەی بۆخۆی برد.بە تایبەت کە یارمەتی ھەڵبژاردەکەی دا تا فیناڵی مۆندیال. 

ھەڵبژاردنی لۆکا وەک باشترین یاریزانی ئەوروپا، چانسی ئەو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھانی بۆ ساڵی ٢٠١٨ زیاتر کردووە، بەمەش پێ دەچێت دوای چەندین ساڵ دواجار کۆتایی بە سوڵتەی کریستانۆ رۆناڵدو لیۆنێل مێسی بێت. مۆدریج ببێتە براوەی خەڵاتەکە



2 هەفتە پێشتر - Aug 31 2018 10:31AM
Print Friendly and PDF
زیاتر