ئابوری

داھاتی ھەناردەی نەوتی مانگی رابردوو ٧ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە


ئاستی ھەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا بە رێژەی زیاتر لە ٤% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە زیاتر لە ١٠٩ ملیۆن بەرمیل. 

عاسم جیھاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: لە مانگی حوزەیراندا ھەناردەی نەوتی عێراق گەیشتە ١٠٥ ملیۆن بەرمیل، بەڵام لە مانگی تەمووزی رابردوودا، ھەناردەی نەوت بۆ ١٠٩ ملیۆن و ٨٥٠ ھەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.

ھەروەھا داھاتەکەشی لە مانگی رابردوودا، گەیشتووەتە ٧ ملیار و ٥٣٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار، نرخی یەک بەرمیل نەوتیش بە ٦٨.٥ دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە. 

وتەبێژەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاند:ئەو ئامارە ھەناردەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک ناگرێتەوە. 



3 مانگ پێشتر - Aug 30 2018 1:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر