ئابوری

چەند عەشیرەتێکی سوریا پشتیوانی لە بەهای لیرە دەکەن


چەند عەشیرەتێکی سوریا لەرێی گۆرینەوەی دۆلاری ئەمریکی بە لیرەی تورکی، پشتیوانی لە بەهای لیرە دەکەن.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردووەتەوە، بازرگانێکی سوریا بەناوی شێخ ئەمین عەسانی، بە نوێنەرایەتیی ١٠ عەشیرەتی وڵاتەکەی بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە بەهای لیرەی تورکی، بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی لە لقێك لە بانکی کشتوکاڵیی قەزای ریحانلی لە ویلایەتی هاتای تورکیا بە لیرە گۆڕیوەتەوە.

لە لێدوانیکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، عەسانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئیتر لە بازرگانیەکانماندا لیرەی تورکی بەکاردەهێنین و لە گۆڕینی دۆلار بۆ لیرەش بەردەوام دەبین.

بەهۆی ناکۆکیەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن بەهۆی قەشە ئەندرۆ برەنسنی ئەمریکی لیرەی تورکی لە ٤٠٪ی بەهاکەی خۆی لەدەستداوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاش لە چەندین کاتی جیاوازدا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە دراوە بیانیەکانیان بگۆڕنەوە بە لیرەی تورکی.


3 مانگ پێشتر - Aug 30 2018 12:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر