وەرزش

ریاڵ مەدرید گەڕانەوەی ماریانۆ دیازی راگەیاند


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، ماریانۆ دیازی یاریزانی پێشووی یانەکەی گەڕاندەوە ریزەکانی.

یانەی ریاڵ مەدرید لە پێگەی رەسمیی یانەکەیدا گەڕانەوەی ماریانۆ دیازی لە ریزەکانی یانەی لیۆنی فەڕەنسی بۆ ریزی یانەی شاهانە راگەیاند.

بەپێی گرێبەستی نێوان هەردوو یانە، ماریانۆ بە ٣٣ ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی پێنج وەرز لە ریزەکانی ریاڵ مەدرید یاری دەکات، بریاریشە رۆژی هەینی یاریزانە فەڕەنسییەکە بە میدیاکان بناسێندرێت.

ماریانۆ دیاز ساڵی رابردوو بە ٨ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی کرد بە یانەی لیۆنی فەڕەنسیەوە و بەشداریی ٤٥ یاریی یانەکەی کردووە، لەو یارییانەشدا توانیویەتی ٢١ گۆڵ تۆماربکات.


3 مانگ پێشتر - Aug 29 2018 10:20PM
Print Friendly and PDF
زیاتر