ئابوری

٢٠ ناوچەی پیشەسازی و بازرگانیی ئازاد لە ئێران دادەمەزرێندرێن


پەرلەمانی ئێران پڕۆژەی دامەزراندنی ھەشت ناوچەی بازرگانیی ئازاد و پیشەسازی و ١٢ ناوچەی ئابووریی تایبەتی پەسەندکرد.

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئێراندا، لە کۆی ١٩٦ ئەندامی ئامادەبوو، ١٢٧یان دەنگیان بۆ دامەزراندنی ھەشت ناوچەی بازرگانیی ئازاد و پیشەسازی داوە کە لەنێوانیاندا پارێزگاکانی خۆرھەڵاتی کوردستان ھەن. 

بڕیارەکە شارەکانی (مەریوان و بانە و قەسری شیرین لە کرماشان) دەگرێتەوە و ھەمان ناوچە لە شارەکانی تری ھورمزکان و بوشەھر و ئیلام و ئەردەبیل و بلوجستان دادەمەزرێن.

ھەر لە پڕۆژە پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی ئێراندا، لە چەند پارێزگایەکی تری ئەو وڵاتە، ناوچەی ئابووریی ئازاد دادەمەزرێنرێن وەک پارێزگاکانی یەزد و زنجان و ئازەربایجانی خۆرھەڵات و ئەسفەھان، ھاوکات ناوچەیەکی تری ئابووریی تایبەت بە دروستکردنی دەرمان لە پارێزگای ئەلبورز ساوچبڵاغ دروست دەکرێت.

لە دوای پەسەندکردنی ئەو پڕۆژەیە لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە، دامەزراندنی ناوچە ئابووری و بازرگانییەکان دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە. 



3 مانگ پێشتر - Aug 29 2018 7:18PM
Print Friendly and PDF
زیاتر