ئابوری

دوای وتارەکەی روحانی تمەن جارێکی تر دابەزی


جارێکی تر بەھای تمەن لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەخۆوەبینی.

 بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ دوابەدوای ئامادەبوونی حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران لەبەردەم ئەنجومەنی شورای وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رەوشی ئابووری ئێران، بەھای تمەن دابەزی و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە یەک ملیۆن و ١١٠ ھەزار تمەن بووە.

 ئەوەش لەکاتێکدایە  رۆژی دوو شەممە بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ملیۆنێک و ٧٥ ھەزار تمەن بووە، لەگەڵ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر تاراندا، نرخی دراوی ئەو وڵاتە دووچاری داکشان ھات و قەیرانێکی نوێی ئابووری لەو وڵاتەدا درووست کرد، ھاوکات حکومەتی ئێران چەندین رێوشوێنی گرتەبەر بۆ تێپەڕاندنی رەوشەکە.




3 مانگ پێشتر - Aug 28 2018 10:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر