هەمەڕەنگ

نامەیەکی ماندێلا نرخەکەی دەگاتە نزیکەی ١٠٠ ھەزار یۆرۆ


نامەیەکی نیڵسۆن ماندێلا، رابەری کۆچکردووی باشوری ئەفریقا خرایە مەزادە و چاوەروان دەکرێت بەنرخێکی خەیاڵی بفرۆشرێًت.

 نامەکە ٤٠ ساڵ لەمەوبەرە و لەساڵی ١٩٧٤دا ئەوکاتەی ماندێلا لە دورگەی رۆبن زیندانی بووە نوسیوێتی، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرای کردووە، نامەکەی ماندێلا لەئێستادا خراوەتە مەزادەو چاوەروان دەکرێت بەھاکەی بگاتە نزیکەی ١٠٠ھەزار یۆرۆ، ماندێلا نامەکەی پرسەیەک بووە کە ئاراستەی خێزانی مایکل ھارمیلی ھاوڕێی کردووە کە لەکاتی تێکۆشانی دژی رەگەزپەرستی گیانی سپاردووە، ئەو نامەیە لەدوای کۆچی دوایی ماندێلا ئاشکرا کرا، نامەکەی ماندێلا چەندین پولی رەسمی پۆستەی زیندانی لەسەرە.




3 هەفتە پێشتر - Aug 28 2018 8:44PM
Print Friendly and PDF
زیاتر