هەمەڕەنگ

ھاوسەرەکەتت خۆشەدەوێ، چۆن ئەمە دەزانیت؟


زۆربەی ھاوسەرەکان لە سەرەتای ژیانی ھاوسەرێتیدا خۆشەویستییەکی بەھێزیان ھەیە بەڵام بەتێپەڕبوونی کات ئەم خۆشەویستی و پەرۆشییە کەم دەبێتەوە، ھەندێک جار ئەم دۆخە زیان بە پەیوەندییەکە دەگەیەنێت و ھاوسەرەکان دەخاتە ھەڵەوە، بەڵام ژنان دەتوانن زیرەک بن و بە کردنی چەند کار و ھەنگاوێکی سادە ھەمیشە ھاوسەرەکانیان بھێڵنەوە و خۆشەویستی و پەیوەندییەکە ساڵ بە ساڵ جوانتر و پتەوتر بکەن.

پێنج ھەنگاو ھەیە گەر بیگریتە بەر ئەوا ھاوسەرەکەت بۆ ھەتایە خۆشیدەوێیت:

١. دڵنیابە لەوەی ھەمیشە ھاوڕان: ئەمە گرنگترین ھۆکارە وابکات خۆشەویستی بەردەوام بێت و پەیوەندییەکە بۆ ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە.

٢. ئەو کەسە بە کە بتوانێ متمانەت پێبکات: بۆ بەستنی پەیوەندییەکی بەھێز دەبێت وایلێبکەیت ھەست بکات دەتوانێت ھەموو شتێکت پێ بڵێت.

٣.دڵنیابە لەوەی ھەمان زمانی خۆشەویستی قسە دەکەیت: کلیلی تێگەیشتن ئەوەیە خۆشەویستی بەھەمان ئەو شێوازە وەربگریت کە ئارەزووی دەکەیت پیشانی بدەیت.

٤.ئاستی پابەندبوونی لەگەڵ خۆت بگونجێنە: ھەمیشە ڕامەکە بەدوای ھاوسەرەکەتدا، نابێت لەناکاودا ھەوڵبدەیت لە گشت لایەنێکەوە ھاوسەرەکەت زۆر جددی بێت لەگەڵتدا، کاتی بەرێ تاوەک ڕادێت لەسەر پەیوەندییەکە.

٥. ژیانی خۆتت ھەبێت لە دەرەوەی ئەو پەیوەندییە: گەورەترین ڕاستی دەربارەی پەیوەندییەکان ئەوەیە ناتوانێت ھەموو شێک بێت، پەیوەندی خۆشەویستی و ھاوسەرگیری بەشێکە لە ژیان نەک ھەموو ژیان، تۆش دەبێت ژیانێکی خۆتت ھەبێت لەڕووی کۆمەڵایەتی و پیشەییەوە.



3 هەفتە پێشتر - Aug 28 2018 8:20AM
Print Friendly and PDF
زیاتر