ئابوری

لیرە لە 3%ی بەھاکەی لەدەستدا


لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان، دوای پشووەکانی جەژنی قوربان، لیرەی تورکی لە ٣%ی بەھاکەی لەدەستدا. 

لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار، لەسەر ئاستی جیھان، ئەمڕۆ لیرەی تورکی لە ٣%ی بەھاکەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستدا و دۆلارێک بەرامبەر بە ٦.١٩ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکراوە، لەکاتێکدا پێش جەژن دۆلارێک بەرامبەر بە ٦ لیرە بووە. 

لەسەرەتای ئەمساڵەوە، بەھۆی سیاسەتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و سزاکانی ئەمریکا بەھۆی دۆسێی قەشە ئەندرو برەنسنی ئەمریکی، لیرەی تورکی نزیکەی لە ٤٠%ی بەھاکەی لەدەستداوە. 



3 هەفتە پێشتر - Aug 27 2018 1:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر