هەمەڕەنگ

گەورەترین پەیکەر لە هیندستان بنیاتدەنرێت


دوای چەندین ساڵ ئیشکردنی هەزاران کرێکار و تەرخانکردنی بوجدەیەکی زۆر، وڵاتی هیندستان نزیکبووەتەوە لەوەی ببێت بە خاوەنی گەورەترین پەیکەر لە هەموو جیهاندا.

پێنج ساڵ لەمەوپێش، لێپرسراوانی هیندستان بە بودجەی نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار کارکردنیان لە بنیاتنانی پەیکەرێك بە بەرزیی ١٨٢ مەتر بۆ سەردار فالابای باتل راگەیاند، کە بە یەکێك لە دامەزرێنەرانی وڵات و یەکخستنی خاک و گەلی هیندستان دادەنرێت.

پەیکەرەکە ناوی پەیکەری یەکبوونە و بەرزییەکەی ١٨٢ مەتر دەبێت، بەمەش زیاتر لە ٣٠ مەتر لە پەیکەری پەرستگای بەهارەی بودا لە وڵاتی چین بەرزترە.  

لەم پڕۆژەیەدا هەزاران کرێکار و سەدان ئەندازیار کاریان کردووە و ملیۆنان تەن چیمەنتۆ و پۆڵاشی تیادا بەکارهێنراوە.

هەروەها لە ناوەوەی پەیکەرەکەشدا چەندین هۆڵ و راڕەوی فراوان دروستکراوە و توانای لەخۆگرتنی زیاتر لە ٢٠٠ سەردانکەری هەیە.

لە ئێستاشدا کارکردن لە پەیکەرەکەدا بەرەو کۆتایی دەچێت و تەنیا ئەوەندەی ماوە سەری پەیکەرەکە و رووپۆشە بڕۆنزیەکەی دەرەوەی بۆ دابنرێت، بریاریشە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵدا لە یادی لەدایکبوونی باتلدا پەردە لەسەر پەیکەرەکە لابدرێت.


3 مانگ پێشتر - Aug 27 2018 1:24PM
Print Friendly and PDF
زیاتر