تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای ئەپڵ لە رێنماییەکانی دامەزرێنەرەکەی لادەدات


کۆمپانیای ئەپڵ لە داھێنانێکی نوێیدا بۆ  ساڵی داھاتوو، قەڵەمێک لەنێو بەرھەمە نوێیەکەدا دەبێت، بەمەش کۆمپانیاکە لە رێنمایی و بۆچوونەکانی دامەزرێنەرە کۆچکردووەکەی لادەدات و پەیڕەویان ناکات.

ستیف جوبز دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی ٢٠٠٧ بیرۆکەی بەکارھێنانی قەڵەم لە ئایفۆنی خراوەتە بەردەم، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە و رایگەیاندووە:  خوای گەورە خۆی ١٠ قەڵەمی پێداوین، واتە ھەر ١٠ چەنجەکە ئیتر چ پێویستمان بە دانەیەکی ترە. 

ھەرچەندە لە ساڵی ٢٠١٥دا کۆمپانیای ئەپڵ قەڵەمەی بۆ ئایپاد زیاد کرد، بەڵام لە بەرھەمەکانی دواتریدا بەکارنەھێنرایەوە، بە پێچەوانەی سامسۆنگ کە تائێستاش لەگەڵ نۆتدا ئەو بەرھەمەی بەردەوامە.

بەڵام ھەندێک لە باڵادەستانی ئێستای کۆمپانیای ئەپڵ، پێیانوایە، بەو کارەیان زیاتر کریاربەلای خۆیاندا رادەکێشن، ھەرچەندە لە ئێستادا بەھۆی زۆریی نرخی ئایفۆن ئێکس کۆمپانیاکە رووبەرووی رەخنەی تووند بووەتەوە. 





3 هەفتە پێشتر - Aug 27 2018 12:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123