تەندروستی

ھۆکار و چارەسەری ئاوسانی سک


ھەموو کەسێک لە ژیانیدا جار جارە سکی ئاوساوە و ھەستی بە نائاسوودەیی کردووە، ھەندێک جار ناھێڵێت بە ئارەزووی خۆت جلەکانیشت لەبەر بکەیت، لێرەدا باس لە ھۆکار و چارەسەرەکانی ئاوسانی سک دەکەین.

ھۆکاری ئاوسانی سک چییە؟

1- چوونە ناوەوەی ھەوا بەھۆی خێرا نان خواردنەوە، خواردنەوە بە قەسەب و بنێشت جووین.
2- بەرگەنەگرتنی ھەندێک خواردن وەک بەرھەمەکانی شیر و گلوتین.
3- خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە کاربۆنەیتیان تێدایە وەک خواردنەوە گازییەکان.
4- تووشبوون بە قەبزی بەھۆی کەمی ڕیشاڵەوە.
5- کێشەکانی کۆئەندامی ھەرس و گەدە و ڕیخۆڵەکان، تووشبوون بە برینی گەدە (قورحەی گەدە) و بەکتریا.
6- گۆڕانی ھۆرمۆن بەھۆی سووڕی مانگانەوە.
7- ئەو خواردنانەی شیرینی دەستکردی تێدایە.
8- خواردنی سەوزەواتەکانی خێزانی قەرنابیت وەک کەلەرم و قەرنابیت و برۆکلی.

ڕێگاکانی ڕێگری کردن لە ئاوسانی سک:

باشترین چارەسەر دوورکەوتنەوەیە لەو حاڵەت و خواردنانەی تووشی ئاوسانەکەت دەکەن، لەوانەش:
1- ھێواشتر نان بخۆ و زۆر مەخۆ.
2- خواردنەوە گازییەکان و ئەو خواردنانەی شیرینی دەستکردنی تێدایە کەمی بکەرەوە.
3- ئەو خواردانە زیاتر بخۆ کە ڕیشاڵی تێدایە، ئاو زۆرتر بخۆرەوە، بجووڵێ.
4- ئەو خواردانە کەم بکەرەوە تووشی گازت دەکەن.



3 مانگ پێشتر - Aug 26 2018 8:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر