وەرزش

ڤالڤێردی رەخنەی توند لە یاریگای ڤالادۆلاید دەگرێت


ئیرنیستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بارسێلۆنا توڕەیی خۆی بەرامبەر بە خراپیی یاریگای یانەی ریاڵ ڤالادۆلاید دەربڕی، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی یانەکەی بە ٣ خاڵ لەو یاریگایە ھاتە دەرەوە.

ڤالڤێردی دوای یارییەکە وتی: لە یارییەکەدا ئازاری زۆرمان چەشت، یارییەکە زۆر قورس بوو، رکابەرەکەشمان ھەوڵی زۆری دا بمانەوەستێنێت.

وتیشی: ئێمە پێش ھەموو شتێک لە پێکان دەترساین، بۆیە بە وریاییەوە یاریمان دەکرد و سەرەڕای ئەوەش لە گێمی یەکەمدا دەمانتوانی چەند گۆڵێک بکەین.

سەبارەت بە یاریگاکەش وتی: چیمەنی یاریگاکە لە دۆخێکی زۆر خراپدابوو، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی یارییەکە قروس بێت، ئێمە لە ھەوڵداین ھاندەرانی لالیگا لە دەرەوەی ئیسپانیا زیاد بکەین، بەڵام پێش ئەوە دەبێت ھەوڵی ئەوە بدەین خۆمان چاک بکەین، چونکە ناکرێت لە یاریگایەکی لەم شێوەیە یاری بکەیت.



3 هەفتە پێشتر - Aug 26 2018 10:53AM
Print Friendly and PDF
زیاتر