تەکنەلۆژیا

تەلیسکۆپێک دەتگەڕێنێتەوە بۆ ١١ ملیار ساڵ پێشتر


فەلەکناسەکان لەئێستادا نوێترین داھێنانی تەلەسکۆپی ناسا (NASA) بەکاردەھێنن کە دەتوانێت لەیەک کاتدا زۆرترین مەودا وێنە بگرێت لە بۆشایی ئاسماندا، ئەم وێنەیە دەرگایەکی نوێ بەڕووی فەلەکناسەکان دەکاتەوە و دەتوانێت وێنەی ئەستێرەکان بگرێت لەکاتی لەدایکبوونیانەوە و بگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١١ ملیار ساڵ کۆنتر، ئەمەش دەکاتە ٣ ملیار ساڵ دوای تەقینەوە گەورەکە.

تەلەسکۆپەکە ناسراوە بەوەی وێنەی ھەبڵی پانۆراما دەگرێت و دەتوانێت ١٥ ھەزار گالاکسی وێنە بگرێت کە ١٢ ھەزاریان ئەستێرە دروست دەکات، بەپێی زانیارییەکانی ناسا ئەم تەلەسکۆپە دەتوانێت کەمێکیش تیشکە سەرو بنەوشەییەکان وێنەبگرێت و بە تێکەڵ کردنی تیشکە ژێر سوورەکان و ڕووناکییە بینراوەکان لەم تەلەیسکۆپەوە زاناکان توانیویانە جوانترین وێنەی پۆرترەیتی گەردوون بگرن.

ئەم پرۆگرامە ناوی  “Hubble Deep UV (HDUV) Legacy Survey”کە لەسەر بنەمای ھەبڵە چەند شەپۆل درێژییەکان دروستکراوە، دەتوانێت زیاتر لە ٢٠٠،٠٠٠ ساڵی ڕووناکی و ١٠٠،٠٠٠ ساڵی ڕووناکی بۆ قەبڵاندنی تیرەی گالاکسییەک بپێوێت.
وێنەکە گالاکسییەکە کە مەوداکەی نزیکی ٣٠ ملیۆن ساڵی ڕووناکییە.


3 هەفتە پێشتر - Aug 24 2018 8:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123