هەمەڕەنگ

گوندێك دانیشتووانەکەی ملیۆنلێرن


گوندێك لە ناوەڕاستی چیاکانی بولان لە باشووری خۆرئاوای تبت، پۆشاکی کلتوریی ژنەکانیان نرخەکەی بە نیو ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

گوندی کیه جیا، گوندێکی بچکۆلەیە لە ناوچەی تبت، لە رۆژی بۆنە و یادەکاندا، ژنانی گوند پۆشاکێکی کلتوری لەبەردەکەن بەهۆی ئەوەی بە ئاڵتوون و چەندین بەردی بەنرخ و دەگمەن رازێندراوەتەوە نرخەکەی بە نیو ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

پۆشاکەکە بەهۆی رەنگاڵەییەوە، بە کراسی تاوس ناسراوە، هیچ کام لە گوندنشینان بۆیان نییە دەستبەرداری بن، چونکە نەوە دوای نەوە بۆیان ماوەتەوە و نرخەکەشی لەلای گوندنشینان بە پارە مەزەندە ناکرێت، بەڵکو پۆشاکەکە مایەی هاتنی خێر و بەرەکەت و شوناسە  بۆ خێزانەکە.

لەبەر گرنگیی پۆشاکەکە، وڵاتی چین ئەم پۆشاکە کلتوریەی خستووەتە لیستی کەلەپووری نیشتمانیەوە.


3 هەفتە پێشتر - Aug 23 2018 9:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر