هەمەڕەنگ

بەوێنە.. ڤیستیڤاڵێك بۆ تەممەڵەکان


هەزاران کۆڵۆمبی بەشدارییان لە مەراسیمی ڤیستیڤاڵی رۆژی جیهانیی تەممەڵەکاندا کرد.

لە شاری ئیتاگۆی کۆڵۆمبیا، هاووڵاتیان بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی رۆژی جیهانیی تەممەڵەکان بە جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ و سەیر و سەمەرە هاتنە سەر شەقامەکان.

لە رێکەوتی ٢٠ی ئابدا، بەشداربووانی مەراسیمی رۆژی جیهانیی تەممەڵەکان، بە پۆشینی پۆشاکی سەیر و سەمەرەی نووستن و بە سەرین و بەتانیەوە  بۆ ماوەیەکی زۆر پاڵدەکەون و وەك کەسێکی تەممەڵ هەڵسوکەوت دەکەن و لەکوێ بیانەوێت سەرخەو دەشکێنن.

بیرۆکەی ئەم ڤیستیڤاڵەش بۆ پیاوێك دەگەڕێتەوە بە ناوی ماریۆ مۆنتۆیا، کە ٣٢ ساڵ لەمەوبەر بیرۆکەیەکی بۆ هات هەتا لە بەرامبەر رۆژی جیهانیی کاردا، رۆژێکیش هەبێت خەڵکی پشوو بدەن و دووربکەونەوە لە هەموو جۆرە کارێك.


3 مانگ پێشتر - Aug 23 2018 4:55PM
Print Friendly and PDF
زیاتر