ئابوری

دوای راگەیاندنی جەنگی ئابووری، لیرەی تورکی دابەزی


لەژێر گوشاری رێوشوێنەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن، ئەمڕۆ دووبارە لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی.

دوای ئەوەی لێپرسراوانی ئەنقەرە رایانگەیاند: ئەمریکا شەڕی ئابووریی بەرپاکردووە و لەبارەی قەشە ئەندرۆ برەنسنەوە رێز لە سەروەریی دەسەڵاتی دادوەریی تورکیا ناگرێت، دووبارە لیرەی تورکی پاشەکشەی کرد.

بەپێی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز، لیرەی تورکی بە رێژەی 1.1 دابەزی، بەم پێیەش، 6.1000 لیرە لە بەرامبەر دۆلارێکی ئەمریکیدایە، کە پێشتر پێش داخستنی بازاڕی دراو 6.0330 بوو.



مانگ پێشتر - Aug 23 2018 1:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر