تەندروستی

لە جەژندا بەم شێوەیە ئاگاداری خۆت بە


لەکاتی پشوو و جەژنەکاندا خوانەکان گرنگییەکی تایبەتی پێ دەدرێت و خێزانە گەورەکان ھەموو پێکەوە کۆدەبنەوە و ئاھەنگی جەژن و خۆشییەکەیان دەگێڕن، بەڵام زۆرینەی خەڵک لە جەژن و پشووەکاندا ئاگاداری تەندروستییان نین.

بۆ کۆنترۆڵ کردنی خواردن و دوورکەوتنەوە لە کێشەی تەندروستی باشترە ڕەچاوی ئەم ئامۆژگارییانە بکرێت:

1- دووربکەوەرەوە لە زیادەڕەوی کردن لە خواردندا و بەپێی برسێتی خۆت نان بخۆ.

2- ھەمیشە چالاک بە، ھەوڵ بدە دووربکەویتەوە لە مانەوە لە ماڵ و بەسەربردنی کاتەکانت بەرامبەر تەلەفیزۆن و مۆبایل.

3- ئاگاداری بەکتریا و ڤایرۆسەکان بە، ھەمیشە تەوقەکردن و ماچ کردن لەگەڵ ھاوڕێیان و خزمان دەبێتە ھۆی گواستنەوەی بەکتریا و ڤایرۆس، باشترە زوو زوو دەستت بشۆیت و دەست بەدووربگریت لە ڕووخسارت.

4- ئاگاداری ژەھراوی بوون بە چونکە لە جەژندا گۆشت بەڕێژەیەکی زۆر دەخورێت و دەبێت دڵنیابیتەوە لەجۆری ئەو خواردنانەی دەیخۆیت.

5- گرنگی بە خۆت بدە، ڕەنگە نەتوانیت پشوویەکی باش بدەیت بەھۆی سەرقاڵی کاروبارەکانی جەژن و سەردان کردنی خۆشەوسیتان و خزمان، بەڵام گەر زۆر ھەستت بە ماندوویی کرد باشترە ئەوەت لەبیربێت خۆشت گرنگیت و شایەنی ئەوەیت ڕۆژێکت ھەبێت تەنھا بۆخۆت.


3 مانگ پێشتر - Aug 22 2018 12:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر