فەرهەنگی

ھاووڵاتییەك لە زاخۆ ژوورێکی ماڵەکەی کردووە بە مۆزەخانە


محەمەد کۆچەر، ھاووڵاتیەکی قەزای زاخۆیە و تەمەنی ٢٧ ساڵە بەردەوام سەرقاڵی کڕین و کۆکردنەوەی پارچەی شوێنەواریی و چەکی کۆنە. 

تا ئێستاش زیاتر لە ٢ ھەزار پارچەی شوێنەوار و کەلوپەلی گرانبەھای لە ماڵەکەی خۆیدا کۆکردووەتەوە، بە مەبەستی ئەوەی لە داھاتوودا مۆزەخانەیەکی گەورە دروست بکات. 

بەڕێوبەری شوێنەواری زاخۆش دەڵێت: ھیچ رێگرییەک نییە بۆ کردنەوەی مۆزەخانەی کلتوری، بەڵکو پشتیوانی دەکەن، بەڵام تەنھا مافی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارە خاوەنداری لە پارچە شوێنەوارییەکان بکات.



3 هەفتە پێشتر - Aug 21 2018 9:36PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123