وەرزش

سەڵاح و مۆدریج و رۆناڵدۆ پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترینی ئەوروپا


یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، (یویفا) لیستی کۆتایی پاڵێوراوانی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترینی وەرزی ٢٠١٧ - ٢٠١٨ی ئەوروپا بڵاوکردەوە.

رۆژی دووشەممە، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، لیستی کۆتایی یاریزانانی پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵاتی باشترینی بڵاوکردەوە و لە لیستەکەشدا ناوی هەر سێ یاریزان، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی نوێی یانەی یۆڤانتۆس و یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید و محەمەد سەڵاحی میسڕی و یاریزانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و لۆکا مۆدریجی کرواتی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دەبینرێن.

پێش مانەوەی سێ پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە، ناوی هەریەک لە یاریزانان: ئەنتوان گریزمان و لیۆنێل مێسی و کیلیان مێباپی و کیڤن دی برۆین و رافایل ڤاران و ئیدین هازارد و سێرجیۆ رامۆس پاڵێورابوون، بەڵام لەمرۆدا یویفا ناوی سێ یاریزانی وەک پاڵێوراوی کۆتایی خەڵاتەکە راگەیاند، کە بڕیارە لە رێکەوتی ٣٠ی ئابدا لە شاری مۆناکۆ براوەی خەڵاتەکە رابگەیەندرێت.







مانگ پێشتر - Aug 20 2018 5:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر