تەکنەلۆژیا

ھاککەرێکی ھەرزەکار کۆمپیوتەرەکانی ئەپڵی ھاک کرد


کورێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە دەڵێت خەونی بەوەوە بینیوە لە کۆمپانیای ئەپڵ کاربکات ئێستا ھەستاوە بە ھاککردنی کۆمپیوتەرەکانی ئەو کۆمپانیایە و سیستەمی نێتوۆرکیان. 

ئەم ھەرزەکارە لە ماڵەکەی خۆیەوە کۆمەڵێک فایلی سێکیوریتی ٩٠ گێگابایتی دابەزاندووە و لە ماوەی ساڵێکیشدا چەند جارێک ھەوڵیداوە بچێتە ناو سیستەمەکەیانەوە، کۆمپانیای ئەپلیش کاتێک بەو کارەی زانیوە کە بینیوێتی یەکێکی ڕێگەپێنەدراو ھاتۆتە ناو سیستەمەکەیانەوە.

ئەپڵ وەک یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا تایبەتەکانی ئەمەریکا کە نرخی یەک تریلیۆن دۆلار زیاترە لە بازاڕدا، ئێستا بەدواداچوون بۆ ئەو کارە دەکات و پۆلیسی نیشتیمانی ئوستورالی و FBI لەگەڵیاندا ھاوکارە.

پۆلیس باس لەوە دەکات ھەرزەکارەکەیان گرتووە و ڕەوانەی دادگایان کردووە دوای ئەوەی لە ماڵی کوڕەکەدا فایلی ھاک و کۆمەڵێک فۆڵدەری تریان لەسەر ئەو ھاککردنە دۆزیوەتەوە.



3 مانگ پێشتر - Aug 19 2018 7:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123