وەرزش

یاریزانێکی کورد ناوی خۆی لەسەر کۆنترین مێزی شەتڕەنجی بەریتانیا دەنووسێتەوە


یاریزانێکی کورد لە بەڕیتانیا مێژوویەکی گەورە لە یاریی شەترەنجدا تۆمار دەکات و ناوی خۆی لەسەر کۆنترین مێزی شەتڕەنجی وڵاتی بەریتانیا دەنووسێتەوە. 

عەلی رەشید دوای بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیی ناوخۆی یانەی لیڤەرپوڵدا، ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لەسەرجەم یارییەکاندا بردنەوەی بەدەستھێناوە، کە بەو ئەنجامە شەترەنجزانە کوردەکە توانی ناوی خۆی بخاتە سەر کۆنترین مێزی شەترەنج لە وڵاتی بەریتانیا و یانەی لیڤەرپوڵدا. 

جێی ئاماژەیە ئەو مێزی شەترەنجە مێژووی دروستکردنی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٨٩٢ کە لەساڵی ١٨٩٤ وە ناوی براوەکانی دەخرێتە سەر و یەکەم یاریزانیش کە ناوی لەسەر ئەو مێزە تۆمارکراوە (جەیمس کەیرنس) بووە، دواترین ناوی یاریزان کە پاڵەوانی ساڵی ٢٠١٨ بووە، عەلی رەشیدە کە یەکەم شەترەنجزانی کورد و عێراقە ئەو ئەنجامە بەدەستدەھێنێت و ناوی لەسەر کۆنترین مێزی شەترەنجی بەریتانیا و یانەی لیڤەرپوڵ تۆماربکرێت.


مانگ پێشتر - Aug 19 2018 10:31AM
Print Friendly and PDF
زیاتر