ئابوری

بانکی مەرکەزی ئێران: نرخی میوە بە رێژەی ٧١٪ بەرزبۆتەوە


بانکی مەرکەزی ئێران ئاماژە بە گران بوون و بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراکیەکان دەکات و دەڵێت بەراورد بە ساڵی رابردوو نرخەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.

بە پێی راپۆرتێکی بانکی مەرکەزی ئێران، بەراورد بە ساڵی رابردوو نرخی ماددە خۆراکیەکان بەرزبوونەوەی بەرچاویان بە خۆیەوە بینوە. بە جۆرێک لە ماوەی کۆتایی ئەم مانگەدا لە تارانی پایتەخت، نرخی میوە بە رێژەی ٧١٪ نرخی ھێلکە بەرێژەی ٤٣٪ و گۆشتی سور بەرێژەی ٣٤٪ و شیرنەمەنیەکان بە رێژەی لە ٣٣٪ بەرزبوونەتەوە. 

بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراکیەکان لە ئێران لە کاتێکدایە کە بەھای تمەنی ئەو وڵاتە بەھۆی دووبارە گەڕانەوەی گەمارۆکان دابەزینێکی بەرجاوی بەخۆیەوە بینیوە. 



مانگ پێشتر - Aug 18 2018 7:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر