فەرهەنگی

شاژنی مۆسیقای سۆڵ کۆچی ماڵئاوایی کرد


ئاریتا فراکلین، شاژنی مۆسیقای سۆڵ لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئاریتا فراکلین، گۆرانیبێژی دیاری ئەمریکایی کە بە "شاژنی مۆسیقی سۆڵ" بەناوبانگ بوو، لە دوای ململانێیەکی زۆر بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە، لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆیدا لە دیترویتی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆیتەرز، خانەوادەی فرانکلین لە بەیاننامەیەکدا مەرگی ئەویان بە"یەکێک لە ناخۆشترین کاتەکانی ژیانیان" وەسف کردووەو وتوویانە"ئێمە سەرپەرشتیارو کێوی خانەوادەکەمان لە دەستدا".

ئاریتا فراکلین ساڵی ١٩٤٢ لە شاری ممفیس لە ویلایەتی تنسی ھاتۆتە دیناوە، باوکی لە کڵێساخزمەتی کردووەو بەم ھۆیەوە مۆسیقای مەزھەبی کڵێسا، بووە سەرەتایەک لە ژیانی مۆسیقی ئەودا. 

فرانکلین ماوەیەک لە بواری مۆسیقی مەزھەبی کڵێسا چالاک بوو. بەڵام لە ناوەڕاستی دەیەی شەستی سەدەی رابردوو مۆسیقای ئەو پێکھاتەیەک لە مۆسیقای مەزھەبی سۆڵ و راک بوو، کە بەم ھۆیەوە بووە یەک ئەستێرەی دیار.
شاژنی مۆسیقی سۆڵ، لە ماوەی کاری ھونەری خۆیدا براوەی ١٨ خەڵاتی بە ناوبانگە.

ئەو ئەستێرەیەی بواری مۆسیقا لە بزووتنەوە مەدەنییەکانی چالاک بوو و لە ساڵی ١٩٦٨ لە رێورەسمی بە خاکسپاردنی "مارتین لۆتەر کینگ" رابەری بزووتنەوەی مەدەنی رەش پێستانی ئەمریکا گۆرانی وت. 

لە دوای مردنی ئەو ئەستێرە بەناوبانگە ژمارەیەک سەرۆک و کەسایەتی بەناوبانگی جیھانی ھاوخەمی خۆیان پیشاندا.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا دەڵێت: شاژنی"مۆسیقی" سۆڵ، ئاریتا فرانکلین کۆچی دوایی کرد، ئەو ژنێکی گەورە بوو و  خوداوەند دیارییەکی گەورەی پێ بەخشی بوو، دەنگی، جێگەکەی بە بەتاڵی دەمێنێتەوە.

سەرۆک کۆماری پێشووش باراک ئۆباما، بەھەمان شێوە لە پەیامێکدا دەڵێت: ئاریتا ئەزموونی ئەمریکایی بوونی پێناسە دەکرد. بە دەنگەکەی مێژووەکەمان باشتر دەرک دەکرد، ھێزو ماندووبوونمان، خاڵی تاریک  و روونمان، ھەوڵەکانمان بۆ گەیشتن بە رزگاری و رێز، کە بە ھەوڵی زۆر بە دەستمان ھێنا بوو. 



مانگ پێشتر - Aug 17 2018 8:28AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123