هەمەڕەنگ

بۆچی نابێت بە ماکیاژەوە بنوویت؟


بە بەردەوامی دەبیستین کە نابێت بە ماکیاژەوە بنووین چونکە زیانی زۆری ھەیە بەڵام تاکو ئێستا نەمان زانیووە ئەو زیانانە چین. 

١. لە کاتی نوستندا شەوانە پێستمان پشوو دەدات، ھەر بۆیە ئەگەر بە ماکیاژەوە بنووین پێست ھەناسە نادات و ماندوو دەردەکەوێت. 

٢. زەیتە سروشتییەکانی پێست نامێنێت و پێست چرچ دەبێت.

٣. دەبێتە ھۆی دروست بوونی زیپکە لەسەر پێست.

٤. پێست درەوشانەوەی لە دەست دەدات چونکە ماکیاژ ناھیڵێت پێستی تازە دروست بێت. 

٥. ماکیاژی چاو دەبیتە ھۆی چاو ئاوسان.

٦. دەبێتە ھۆی دروست بوونی زیپکەی ورد و سپی چونکە ماکیاژ کونی پێست دادەخات و دەرەنجام تووشی بەکتریا دەبێت.

٧. گەورەتر لە تەمەنی خۆت دەردەکەویت.


مانگ پێشتر - Aug 15 2018 8:33AM
Print Friendly and PDF
زیاتر