فەرهەنگی

ھەولێر، پێشەنگای فۆتۆگرافی مەرگی گوڵی یاسەمین کرایەوە


ئەمڕۆ١٣-٨-٢٠١٨ لە ھۆڵی میدیای شاری ھەولێر پیشەنگایەکی فۆتۆگرافی کرایەوە.

بە چاودێری خالد دۆسکی وەزیری رۆشنبری ھەرێم، پێشەنگای فۆتۆگرافی "ئەیاد عەبدوڵا"لەژێر ناوی"مەرگی گوڵی یاسەمین" لە ھۆڵی میدیا لە شاری ھەولێر کرایەوە.

پێشەنگاکە کە تیایدا گوازرشتی لە سروشتی کوردستان دەکرد "ئەیاد عەبدوڵا" چەندین دیمەنی جوان و سەرنجراکێشی نمایش کردبوو. 

لە لێدوانێکیشدا بۆ کوردسات نیوز "ئەیاد عەبدوڵا" رایگەیاند: ماوەی ٣ ساڵ دەبێت سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەم پڕۆژەیەم، کە ٣٠ وێنە لە خۆ دەگرێت




3 مانگ پێشتر - Aug 13 2018 7:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر